یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
Revolutionary Union of Kurdistan
چوارشه‌مه‌ 26 خاکه‌لێوه‌ 2726

         

پەیامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

پەیامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد

٢٢ ساڵ خەبات و کۆڵنەدان

لە بیست‌ ودووەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ئێمەی یەکێتی شۆڕشگێڕی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد، پیرۆزبایی لە سەرجەم گریلا و تێکۆشەران، و کەسوکاری شەهیدان، هەروەها خەڵکی خۆڕاگر کوردستان دەکەین.

دامەزراندنی پژاک لە ٤ی ئا]ریل ٢٠٠٤ وەڵامێکی مێژوویی بوو بۆ دەیان ساڵ سەرکوت و نکۆڵی کردن لە ناسنامە و سیاسەتی سیستماتیکی دژ بە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم حیزبە، لە یەکێک لە قۆناغە هەستیارەکانی مێژووی هاوچەرخ‌دا، توانی دەنگی ناڕەزایەتی و داخوازی ئازادی بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە دژ بە  ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرز بکاتەوە.

زیاتر لە دوو دەیە پژاک ڕۆڵێکی گرنگی لە زیندوو ڕاگرتنی ئایدیالی ئازادی و دادپەروەری و خۆبەڕێوەبەری بۆ گەلی کورد گێڕاوە، نەک هەر وەک هێزێکی سەربازی، بەڵکو وەک بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیری و سیاسی. بەرخۆدانی ئەم حیزبە هێمای خۆڕاگرییە لە دژی ستەم و گوزارشت لەو ڕاستییە دەکات کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت ئیرادەی گەلێک بۆ ئازادی بخنکێنێت.

لە هەمان کاتدا پێمان وایە هەلومەرجی هەستیاری ئێستای ناوچەکە و گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی پێکهاتەی دەسەڵات لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە پێداچوونەوە و لێکنزیکبوونەوە و پتەوکردنی دیپلۆماسی نەتەوەیی کورد هەیە. ئەمڕۆ له هەموو کات زیاتر پێویسته هەموو هێزه سیاسییه کانی کوردستان لەگەڵ پاراستنی سەڕبه خۆیی فیکری و ڕێکخراوە‌یی خۆیان، هەنگاو بەڕه و ستراتیژێکی هاوبه ش بۆ ئاینده ی کوردستان هەنگاو بنێن.

ئێمە جەخت لەسەر ئەم بنەمایە دەکەینەوە:

خەباتی ڕەوای گەلی کورد دەبێت وشیارانەی سیاسی و یەکگرتوویی ناوخۆی لەگەڵدا بپارێزرێت؛

دیپلۆماسی کوردی دەبێت لە چوارچێوەی پارچەپارچەکراوی خۆی دەربچێت و ببێتە یەک دەنگ لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی؛
و لە کۆتاییدا ئامانجی کۆتایی دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردە، لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی و کەرامەتی مرۆڤ.

لەم ڕۆژەدا بە ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی، جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کە ڕێگای تێکۆشان بەردەوامە و داهاتووش هی ئەو نەتەوەانەیە کە لە پێناو مافەکانیاندا شۆڕشگێرانە و تێکۆشەرانە لە خەبات دان.
بژی خەبات بۆ ئازادی

12 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامانج و ستراتیژیەکانی یەکێتی


کوردستان، خەونی بنیاتنانی نەتەوە و سەربەخۆیی

کورد کە یەکێکە لە گەورەترین گەلانی بێ دەوڵەتی جیهان، بە درێژایی مێژوو هەمیشە لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی خەباتی کردووە. کورد لە چیاکانی زاگرۆسەوە تا دەشتەکانی موسڵ هەمیشە خۆی وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ و سەربەرز بینیوە کە کولتوور و زمان و شوناسەکەی وەک بەڵگەی زیندوو بۆ نەتەوەیەکی گەورە ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئەم خەونە لە هەموو کاتێک نزیکترە لە واقیع.
مێژووی دوورودرێژی ستەم و ناعەدالەتی سەپێنراو بەسەر کورددا، ناتوانێت ڕێگری بکات لە گەشەکردنی ئیرادەی ئەم نەتەوەیە بۆ سەربەخۆیی و پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی. هەر جارەی بە دابەشبوونی سنووری و جوگرافی، کورد بە هێزێکی زیاترەوە لە خۆڵەمێش هەڵدەهات. هەر لە ڕێکەوتنی سایکس پیکۆوە تا چەندین شۆڕش و ڕاپەڕین، کورد هەمیشە بەرەنگاری سەپاندنی دەرەکی بووەتەوە و بەرگری لە مافەکانی کردووە.

ئەمڕۆ خەونی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان تەنها ئامانجێکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییشە. کەسانێک کە هەزاران ساڵە لەژێر هەژموون و کۆنترۆڵی ئەوانی تردا ژیاون، ئێستا مافی خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەبینن. بۆچی کورد حکومەتی نەبێت؟ بۆ نابێ لە خاکێکدا بژین کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، بە یاسای خۆیانەوە، بۆ گەلی خۆیان و بەناوی ناسنامەی خۆیانەوە؟

ئێران، تورکیە، سوریا و عێراق هەمیشە بە سیاسەتی سەرکوت و دووبەرەکی هەوڵیان داوە پێش بە یەکڕیزی کورد بگرن. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بۆ هەمیشەیی ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەرکوت بکات. دابەشبوونی ئێران و پێکهێنانی کوردستانی سەربەخۆ نەک هەر بە مانای شکاندنی سنوورە جوگرافییەکان، بەڵکو شکاندنی زنجیرە مێژووییەکانی ستەم و نادادپەروەریشە.

ئایندە هی ئەوانەن کە خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن. کورد ئەمڕۆ خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکات، بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئەو ڕۆژەی ئاڵای کوردستان شانبەشانی ئاڵاکانی تری جیهان هەڵدەگیرێت، ئەو ڕۆژە تەنها ڕۆژی سەرکەوتنی کورد نییە، بەڵکو سەرکەوتنی هەموو ئەو گەلانەیە کە باوەڕیان بە مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری هەیە.

کورد چیتر نایەوێت تەنها چاودێرێکی مێژوو بێت، بەڵکو دەبێتە خوڵقێنەری داهاتووی خۆی. بە یەکڕیزی و ئیرادە و باوەڕبوون بە دەسەڵاتی خۆیان، ڕۆژێک *کوردستانی سەربەخۆ* جێگەی خۆی لەسەر نەخشەی جیهان دەبێت، وەک هێمای بەرخۆدان و وەستان و هیوا بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو.

په‌یوه‌ندی


کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی 
[email protected]
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
[email protected]
watsapp
46700455523+

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان


1- لینکی فه‌‌‌یسبووک
٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر