لە هەر بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازیدا، سەرکەوتن تەنیا بە ڕووخاندنی دەسەڵاتێکی ستەمکار پێناسە ناکرێت؛ بەڵکو قۆناغی سەرەکی دوای ئەوە دەست پێدەکات: بنیاتنانی نەزمێکی دادپەروەر و سەقامگیر و نیشتمانی. ئەمە بۆ کوردستانیش ڕاستە و ئەزموونی باشووری کوردستان نمونەێکی لەم شێوە دەسەڵاتەیە باسی دەکەم. ئەگەر شەڕی داهاتوی شۆڕشگێڕانی کورد بە بێ یەکخستن و تەبایی و یەکڕیزیی گشتی هێزی پێشمەرگە، بەرەوپێش نەچێت، ئەوا ئەو مەترسییە هەیە کە سەرکەوتن ببێتە دەروازەی قەیران و نائارامییە نوێکان نەک سەرەتای ڕۆشنگەری.
لە دونیای سیاسەتدا ڕاستییەکی تاڵ هەیە: دەسەڵات ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت، دەتوانێت هەر نادادپەروەرییەک بەسەر خەڵکدا بسەپێنێت و بە ناوی ڕێکوپێکی یان ئاسایشەوە هەر چەوساندنەوەیەک پاساو بدات بە ناوی کوردایەتی. مێژووی زۆرێک لە وڵاتان ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کاتێک هێزە چەکدارەکانی بزووتنەوەیەکی ڕزگاریخوازی لە دوای سەرکەوتن بە پەرشوبڵاوی، حزبی یان ناوچەیی دەمێننەوە، وردە وردە ڕێگە بۆ کێبڕکێی مەترسیدار و ململانێی ناوخۆیی و پێکهێنانی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان ئامادە دەکرێت. وەها دۆخێک نەک هەر هەڕەشە لە یەکێتی نەتەوەیی دەکات، بەڵکو دەتوانێت میللەت بەرەو گەندەڵی و نادادپەروەری و تەنانەت شەڕی ناوخۆش ببات.
ئەگەر لە داهاتوی کوردستاندا هەر حزبێک یان بزووتنەوەیەکی سیاسی بیەوێت هێزی سەربازی سەربەخۆی خۆی بپارێزێت و هەر هەرێمێک بە فەرماندەیی هێزێکی دیاریکراو بەڕێوەبچێت، ئەمە بە کردەیی بە مانای دروستکردنی چەندین ناوەندی دەسەڵات دێت. لە دۆخێکی وادا یاسای نەتەوەیی جێگا دەداتەوە بە دەسەڵاتی چەک و مرۆڤەکان لەبری ئەوەی هاوڵاتی یەکسان بن لەژێر کاریگەری گروپ و لایەنەکاندا دەژین. ئەمەش ئەو کەلێنەیە کە گەندەڵی دارایی و نادادپەروەری ئیداری و لاوازبوونی دامەزراوە نیشتمانییەکان دەگرێتەوە. داهاتوێک کە حکومەتی ناوەندی لاواز بێت و هێزە چەکدارەکان پەرشوبڵاو بن، داهاتوویەکی تاریک دەبێت بۆ میللەت.
بۆیە یەکێک لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی هێزی شۆڕشگێڕ و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان "داڕشتنی پڕۆژەیەکی نیشتمانییە بۆ ڕێکخستنی یەکگرتووی هێزی پێشمەرگە". پڕۆژەیەکی لەم جۆرە دەبێت لەسەر چەند بنەمایەکی بنەڕەتی بێت:.
دروستکردنی ئەرتەشێکی نیشتیمانی کوردستان
- هەموو هێزەکانی پێشمەرگە لە یەک بخرێن ناو ئەرتەشێک نیشتیمانی و بێلایەنەوە. وەفاداری ئەو هێزانە دەبێت بۆ میللەت و دەستور بێت نەک بۆ حزب و سەرکردەیەکی سیاسی.
- هێزی پیشمەرگە لەژێر چاودێری دامودەزگا یاسایی دامەزراوی گشتی حیزبەکان بێت بەڕێوەببرێن ناوندی دیالۆگ دەتوانی ئەو ڕؤلە بگیرێت. ئەو دامەزراویە نیشتمانیە چاودێری پێویستە چاودێری بودجە و پێکهاتە و ئەدای هێزە سەربازییەکان بکەن بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گەندەڵی و خراپ بەکارهێنان.
- دەبێت پێکهاتەی سەربازیی داهاتوو لەسەر بنەمای ستانداردی پیشەیی و پەروەردەیی مۆدێرن پێکبهێنرێت. ڕاهێنانی هاوبەش بۆ هەموو هێزەکان دەتوانێت ڕۆحی نەتەوەیی و یەکڕیزی نێوان پێشمەرگە بەهێز بکات.
.
یەکێک لە پرەنسیپە گرنگەکانی هەر ئەرتەشی کوردستان بۆ سەقامگیر بوونی ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگە نابێت ئامرازی کێبڕکێی حزبی بێت. ئەگەر هێزە سەربازییەکان دەستوەردان لە سیاسەتدا بکەن یان حزبەکان وەک ئامرازێکی دەسەڵات بەکاریان بهێنن، سەقامگیری وڵات دەکەوێتە مەترسییەوە.
کوردستان پێویستی بە پلانێکی قۆناغبەندی هەیە بۆ یەکخستنی هێزە سەربازییەکانی؛ پلانێک کە لە هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکانەوە دەست پێدەکات، پاشان دەگاتە پێکهێنانی فەرماندەیی هاوبەش و دواجار دەبێتە هۆی دروستکردنی پێکهاتەیەکی سەربازی نیشتمانی و یەکگرتوو.
لە کۆتاییدا دەبێ بگوترێ کە "داهاتووی گەش و گەشاوەی کوردستان تەنیا لە ژێر سێبەری یەکڕیزیی نەتەوەیی و سەروەری یاسا و ڕێکخستنی یەکگرتووی هێزەکانی بەرگریدا مومکینە. شۆڕش بەبێ پلان بۆ سبەینێیەکی سەرکەوتوو دەتوانێت دەستکەوتەکانی لەدەست بدات. به ڵام ئه گه ڕ هێزه سیاسی و نیزامیەکانی کوردستان ئه مڕۆ ده ست به بیرکردنه وه له بنیاتنانی پێکهاته یه کی یه کگرتووی نەتەویی بکه ن، ئه وا ده توانین هیوامان هه بێت که ئازادی نه ک ته نها به دی دێت، به ڵکو بۆ نه وه کانی داهاتووش دەپارێزرێت.
بۆ ئەوەی کوردستان داهاتوێکی گەش هەبێت، پێویستی بە پێشمەرگەیەک هەیە بۆ حزبەکان نەبێت، بەڵکو ئەرتەشێک بۆ میللەت بێت. تەنها بەم شێوەیە دەسەڵات دەبێتە پارێزەری دادپەروەری و ئازادی، لەبری ئەوەی ببێتە کەرەستەی زوڵم و چەوساندنەوە.